هێزەکانی پێشمەرگە دوو هێرشی داعشیان تێكشكاند و پەنجا تیرۆرست كوژران
سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری بەنداوی مووسڵ بە پەیامنێری راگەیاند، كاتژمێر 9ی شەوی رابردوو چەكدارانی تیرۆرستی داعش هێرشیانكردووتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا، هێزی پێشمەرگە توانی هێرشەكەی داعش بشكێنن و زیانی گیانی زۆر بە تیرۆرستان بگەیەنن.
سەرچاوەكە گوتیشی: لە ئەنجامی هێرشەكە نزیكەی پەنجا چەكداری داعش كوژراون و زۆربەی تەرمەكانیان لەبەر دەستی پێشمەرگە بەجێماوە، بۆجاری دووەم چەكدارانی داعش بە پیادە هێرشیانكردەوە سەر هێزی پێشمەرگە بۆ ئەوەی تەرمەكانیان ببەنەوە، بەڵام دوبارە پێشمەرگە توانی گورزی كوشندە لە تیرۆرستان بدات و تێكیان بشكێنێت.
