دیداری رۆژنامه‌ی ئه‌ندیپێندنت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
تایبه‌ت: ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ژماره‌ی جیهادییه‌كان(تیرۆرسته‌كانی داعش)ی هه‌ڵه مه‌زه‌نده كرد كه ئێستا رووبه‌رێكی به‌قه‌د بریتانیان له‌ژێر ركێفدایه.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سوپایه‌كی پێكهێناوه ژماره‌كه‌ی خۆی له سه‌دان هه‌زار شه‌ڕكه‌ر ده‌دات، كه زۆر له مه‌زه‌نده‌كانی به‌ر له ئێستای ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی زیاتره، ئه‌مه له‌لایه‌ن لێپرسراوێكی گه‌وره‌ی كورده‌وه راگه‌یه‌نرا گه گوتی؛ توانسته‌كانی داعش بۆ هێرشبردن له چه‌ندین به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه و به شێوه‌یه‌كی هاوكات كه دوورایی زۆریان له نێواندا هه‌یه له عێراق و سووریا، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ژماره‌ی شه‌ڕكه‌ره چه‌كداره‌كانی داعش كه‌متر نیه له 200000 كه‌س، ئه‌مه‌ش حه‌وت یان هه‌شت جار به‌قه‌د ئه‌و ژماره‌یه كه هه‌واڵگرییه بیانییه‌كان مه‌زه‌نده‌یان ده‌كرد و پێیان وابوو ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی داعش ده‌گاته 31500 سی و یه‌ك هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س.
به‌ڕێز فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ ئه‌ندیپێندنت ده‌ڵێ" من باس له سه‌دان هه‌زار شه‌ڕكه‌ر ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان توانای هێنانهڕیزی گه‌نجانی عه‌ره‌بیان هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه".
فوئاد حوسێن هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه داعش ئێستا سێیه‌كی خاكی عێراق و سووریا ده‌كات كه ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستیاندایه له نێوان 10 تا 12 ملیۆن كه‌س ده‌بێ و رووبه‌ری 250000 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه پێكدێنێ، كه رێك ده‌كاته رووبه‌ری بریتانیای عوزما، ئه‌مه‌ش توانستێكی فراوان به جیهادییه‌كان ده‌به‌خشێ له رووی هێنانهڕیزی زیاتری شه‌ڕكه‌ران.
باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه كه داعش به خێراییه‌كی زۆر سوپایه‌كی ئاماده‌ی مه‌زنی پێكهێنا خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر كورده‌كان له باكووری عێراق و سوپای عێراق له نزیك به‌غدا كه هاوكات له نێو خاكی سووریاش له‌شه‌ڕدایه، له‌مباره‌یه‌وه فوئاد حوسێن ده‌ڵێ" ئه‌وان له كۆبانێ شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له مانگی رابردووش‌دا له حه‌وت ناوچه‌ی جیاجیای كوردستانی عێراق و ره‌مادی(ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای به‌غدا) و جه‌له‌ولا( شارێكه عه‌ره‌ب و كورد لێی ده‌ژین له نزیك سنووری ئێران) هێرشیان هێناوه. مه‌حاڵه بگوترێ ژماره‌یان 20000 كه‌س یان له‌و دهوروبهرهدابێ".
گرنگه ژماره‌ی زۆری شه‌ڕكه‌رانی داعش بزانرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسی ئه‌وه‌مان بۆ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه چه‌ند ئه‌سته‌م ده‌بێ داعش له‌ناو ببرێ ئه‌گه‌ر به‌ڕێگای گورزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه بێ. له مانگی ئه‌یلوولیشدا ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی مه‌زه‌نده‌یه‌كی خسته‌ڕوو كه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له نێوان 20000 و 31500 شهڕكهردایه. له‌وانه‌یه به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی قه‌باره‌ی داعش بۆ ئه‌و هێزه‌ی له توانایدایه له به‌ره‌كاندا بڵاوی بكاته‌وه ئه‌وه‌بێ چۆن داعش به‌درێژایی پێنج مانگی رابردوودا وبۆ چه‌ندین جار ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌ته بیانییه‌كانی تووشی شۆك كرد كاتێ توانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك سوپای عێراق و سوپای سووریا و یاخیبووه سووریه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی كوردیش شكست پێ بێنێ.
بۆیه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌وڵده‌ده‌ن له‌و ئاسته‌نگانه تێ بگه‌ن كه دێنه رێگای به جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئۆباما دابووی بۆ له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له‌ناوبردنی داعش. په‌یوه‌ست به‌وه‌ش رۆژی هه‌ینی ژه‌نه‌راڵ مارتن سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته به‌غدا. وگوتی" ده‌مه‌وێ ئاگادار بم كه به‌شدارییكردنمان له‌م شه‌ڕه‌دا به چ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێ". له‌سه‌ره‌تای ههفتهوهش كۆنگرێس ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه زۆر گرنگه سوپایه‌كی كاریگه‌ری پێكهاتوو له 80000 هه‌شتا هه‌زار سه‌رباز پێكبهێنرێ به ئامانجی شكستپێهێنانی داعش. ته‌نانه‌ت له عێراقیش ژماره‌یه‌كی كه‌می خه‌ڵك له‌و بڕوایه‌دان كه سوپای نیزامی ئاماده‌یه بۆ ئه‌ركێكی له‌م جۆره؛ سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو به رزگاركردنی شاری بێجی و گرتنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كه‌ی كه گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی عێراقه.
له دیمانه‌یه‌كی درێژدا به‌ڕێز فوئاد حوسێن به راشكاوی هاوسه‌نگیی نوێی هێزی له عێراق ختهڕوو له دوای هێرشی شه‌ڕكه‌رانی داعش له هاوینی رابردوو و سه‌رله‌نوێ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا. ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانله به‌ره‌یه‌كدا كه درێژاییه‌كه‌ی 650 میله رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی داعش ده‌بێته‌وه. فوئاد حوسێن هه‌روه‌ها گوتی كه ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا له رێگای ئاسمانییه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كورد خۆڕاگر بن له‌دوای ئه‌وه‌ی كه هێرشی له‌ناكاوی داعش له مانگی ئابدا پاشه‌كشه‌ی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و خه‌ریك بوو چه‌كدارانی داعش هه‌ولێری پایته‌خت داگیر بكه‌ن:" ئه‌وان به ستراتیژییه‌تی ترس شه‌ڕیان ده‌كرد كه كاریگه‌ریی له وره‌ی هه‌مووان كرد به پێشمه‌رگه‌شه‌وه".
له پاڵ تۆقاندنی ركه‌به‌رانی خۆی له رێگای په‌خشكردنی تاوانه‌كانی له ئامرازه‌كانی میدیادا، داعش تێكه‌ڵه‌یه‌كی كاریگه‌ری تاكتیكی په‌ره‌پێدا وه‌ك خۆكوژه‌كان و مین و نیشانشكێنه‌كان و به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌ره‌سته ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له سوپای عێراقی گرتبوو له نموونه‌ی ئۆتۆمبێڵی هامفی و تانك و تۆپ. به‌ڕێز حوسێن ده‌ڵێ" له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان كورد پێویستی به هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاتچی و چه‌كی قورسی وه‌ك تانك و تۆپ هه‌یه".
سه‌ركرده كورده‌كان ئێستا هه‌ست به ئارامییه‌كی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به داعش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی ئه‌منییان له ئه‌مه‌ریكاوه به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا به بینینی داڕووخانی حكوومه‌تی به‌غدا و سوپای عێراق كه پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری لێ خه‌رج كردبوو هه‌ر هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا شكایه‌وه.
له ئێستادا فوئاد حوسێن نایه‌وێ بچێته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو له ئه‌نقه‌ره ئه‌و كاته‌ی داوای هاوكاریی له حكوومه‌تی توركیا كرد بۆ راگرتنی هێرشی داعش و وه‌ڵامه‌كه‌ی توركیا ئه‌وه‌بوو كه ئه‌نقه‌ره له توانایدا نیه ده‌ستبه‌جێ یارمه‌تی پێشكێش بكات. ئه‌وسا كورد روویان له ئێران و ئه‌مه‌ریكا كرد كه ده‌ستبه‌جێ هاتنه ده‌نگ و رێگایان به شه‌ڕكه‌ره ئیسلامییه‌كان نه‌دا سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌ده‌ست بێنن. ئه‌وه‌بوو ئێران چه‌ند ئه‌فسه‌رێك و یه‌كه‌ی سه‌ربازیی و تۆپی نارد و ئه‌مه‌ریكاش له رۆژی 8ی ئابدا گورزه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ستپێكرد.
فوئاد حوسێن پێیوایه كه ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ته‌نیا باسیان له شه‌ڕكه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌كرد و به‌گوته‌ی خۆیان جیهادییه‌كان به لایه‌نی زۆره‌وه 31500 شه‌ڕكه‌ری هه‌یه. به‌ڵام شه‌ڕه‌كانی پێنج مانگی رابردوو ئه‌وه‌یان به‌دیارخست كه داعش بۆته هێزێكی سه‌ربازیی زه‌به‌لاح. فوئاد حوسێن ده‌ڵێ" ئێمه باس له ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراو له‌سه‌ر بنچینه‌ی سه‌ربازیی و بڕوامه‌ندیی عه‌قائیدی ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێ كه ئه‌وان داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ن فێری به‌كارهێنانی چه‌ك بن. هاوكات له هه‌مووانیان داوایه له باره‌ی ئایدیۆلۆژی ئه‌وانه‌وه په‌روه‌رده ببن، به واتایه‌كی دی شۆردنه‌وه‌ی مێشكیان بۆ بكرێ".
یه‌كێك له ئاماژه پێشه‌ییه‌كانی سه‌ربازیی لای داعش ئه‌وه‌یه كه پشت به خێرایی ده‌به‌ستێ له میانی فێربوونی به‌كارهێنانی تانك و تۆپ و ئه‌و كه‌ره‌سته ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له دوای داگیركردنی مووسڵ له رۆژی 10ی حوزه‌یراندا ده‌ستیان كه‌وت. هه‌مان شت له سووریاش روویدا كه داعش چه‌كی رووسی ده‌ستكه‌وت و زوو به‌كاری هێنا. لێكدانه‌وه‌ی له هه‌مووی بهرعهقڵتر ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازه‌كانی پێشووی عێراقی و سووریی له نێو ریزه‌كانی داعشدا بن و ئه‌و رێكخراوه توانا و كارامه‌یی ئه‌وان بقۆزێته‌وه. به‌ڕێز حوسێن هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه پێشمه‌رگه سه‌رسوڕماو بوون به‌وه‌ی له كاتی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا جۆری مه‌شق و دیسپلینی شه‌ڕكه‌رانی داعشیان به‌دی كرد.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا فوئاد حوسێن گوتی:" ئه‌وان هه‌تا مرد ده‌جه‌نگن و زۆر مه‌ترسیدارن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به باشی مه‌شق و راهێنانیان بینیوه، بۆ نموونه باشترین نیشان شكێنیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ببیته باشترین نیشان شكێنیش ئه‌وه به ته‌نیا به‌س نیه له‌سه‌ر نیشانه گرتن مه‌شق بكه‌ی، به‌ڵكو پێویسته دیسپلینت هه‌بێ و كه‌سێك بیت بتوانی ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج كاتژمێر دانبهخۆتا بگری تاوه‌كو بتوانی ئامانجه‌كه‌ت بپێكی.
لێره‌دا فوئاد حوسێن به‌ڵگه‌ی بۆ ئه‌و مه‌زه‌نده‌یه هه‌یه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی زۆری داعشه‌كان. ئه‌ویش بهدواداچوونێكه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له به‌غدا به‌ر له هێرشه‌كه‌ی داعش ئه‌نجامدراوه، باس له‌وه ده‌كات كاتێ 100 جیهادی دێنه یه‌كێك له ناوچه‌كان، زۆر به خێرایی توانیویانه نزیكه‌ی پێنج ئه‌وه‌نده تا ده ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی خۆیان بێننه ریزی خۆیانه‌وه. راپۆرت هه‌یه له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی گه‌نجانه‌وه بۆ ریزه‌كانی ئه‌وان به مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن له‌و كاتانه‌ی له هاویندا توانیویانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن. له‌وانه‌یه ئه‌و جۆشه سارد بووبێته‌وه له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی گورزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و نشوستهێنانی داعش و شكستهێنانی له داگیركردنی كۆبانێ له باكووری سووریا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گه‌مارۆی ئه‌و شارهیانداوه.
هه‌روه‌ها هه‌ڵسانی داعش به پێدانی بڕی 400 دۆلار (250 یۆرۆ) مانگانه له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان كه كاروكاسبی لێ نیه هۆكارێك بووه بۆ راكێشانی خه‌ڵك. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، فوئاد حوسێن ده‌ڵێ كه داعش كار بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌كات له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆَڵی كردووه به گوێره‌ی ئه‌و نموونه‌ی خۆی بڕوای پێیه‌تی به ئاراسته‌ی گۆشكردنی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی رێچكه و بڕوامه‌ندیی ئه‌وان قبووڵ بكه‌ن.
كورده‌كان متمانه‌یان به‌خۆیان هاته‌وه له رووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌و كاته‌ی زانییان كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه پشتگیریی ده‌كرێن. ئه‌وه‌بوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌ند شارێكیان خسته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان كه له مانگی ئابدا له ده‌ستیاندا بوو، وه‌ك زومماری نزیك سنووره‌كانی سووریا، به‌ڵام تهللهعفهر و شه‌نگالیان نه‌گرته‌وه و هێشتا 8500 كوردی ئێزدی له چیای شه‌نگال ماونه‌ته‌وه. سنوور بۆ ئاره‌زووی كورد هه‌یه بۆ پێشڕه‌وی كردن ئه‌گه‌ر بشتوانن سه‌ركه‌وتوو بن. فوئاد حوسێن ده‌ڵێ كه كورد ده‌توانن هاوكاریی سوپای عێراق بكه‌ن و پشتگیریی سوپایه‌ك بكه‌ن له‌سه‌ر تایه‌فه‌گه‌ریی دانهمزرا بێ، به‌ڵام كورد ناتوانن ناوچه عه‌ره‌بییه سوننیه‌كان رزگار بكه‌نه‌وه".
ئه‌مه‌ش ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه‌یه كه بۆته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌غدا و كورد كه نه‌توانن هێرشێكی له‌وجۆره بكه‌نه سه‌ر داعش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وسا پێنج یان شه‌ش ملیۆن عه‌ره‌بی سوننه وای ده‌بینن كه ئه‌و هێرشه وه‌ك زه‌برێك وایه دژ به تایه‌فه‌كه‌ی ئه‌وان. ئه‌مه‌ریكا هه‌تا ئێستا هیواخوازه هه‌مان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ستبێنێته‌وه كه له 2006 و 2008 كردی و توانی زۆربه‌ی سوننه‌كان دژ به قاعیده له عێراق هه‌ڵبگێڕێته‌وه. حوسێن ئه‌و هۆكارانه باس ده‌كات كه هه‌مان ئه‌و ئه‌زموونه‌ی جاران بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌سته‌م ده‌كات و ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و كاته 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار سه‌ربازی له عێراق هه‌بوو پشتگیری‌یان له‌و هۆزانه ده‌كرد كه مه‌یلێكی دژ به قاعیده هه‌بوو. داعش دڕندانه سزای هه‌ر یه‌كێك ده‌دات به‌ره‌نگاری بێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ" بینیمان چی به سه‌ر هۆزی بونهمر هات له ئه‌نبار( كه دژ به داعش راپه‌ڕی بوو)، ئه‌وان زۆر ئازایانه له به‌رامبه‌ر تیرۆرستان هاتنه‌ده‌ست، به‌ڵام 500 پێنج سه‌د كه‌سیان لێ كوژرا. ئه‌وه كاره‌سات بو".
به گشتی، فوئاد حوسێن ده‌ڵێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بڕواهێنه‌ر نیه به‌رخودان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به سوننه‌كانه‌وه رووبدات. له‌وانه‌یه زۆربه‌یان و به‌تایبه‌تی له مووسڵ به‌و دۆخه‌ی ئێستایان خۆشحاڵ نه‌بن، به‌ڵام به‌و مانایه نایه‌ت كه ئه‌و هه‌سته‌یان ده‌بێته ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگه‌ر.
هه‌روه‌ها هه‌ڵسانی هێزێكی ده‌ره‌كی به پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆنێك دژ به داعش ئه‌ویش روون نیه. له‌وانه‌یه خه‌ڵك له ناوچه سوننه‌كان سوپای عێراقیان پێ قبووڵ بێ به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا بۆ كاتی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپایه‌كه كه عه‌ره‌بی شیعه هه‌ژموونی به‌سه‌ردا نه‌بێ.
له‌م كاته‌شدا، كورد ئاماژه‌یه‌كی لاواز به‌دی ده‌كه‌ن له‌باره‌ی بوونی سوپایه‌ك. ئه‌وان داوایان له هێزه نیزامییه‌كان كرد به‌رگریی له به‌نداوی مووسڵ بكات له‌سه‌ر رووباری دجله و بێته پاڵ ئه‌و 3000 سێ هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌و شوێنه‌یه، به‌ڵام هیچ هێزێكی عێراقی نه‌هاتن." ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌رگریی له به‌غدا ده‌كه‌ن سوپای لایه‌نه شیعییه‌كانن. سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپایه‌كی پیشه‌یی كاتی ده‌وێ".
فوئاد حوسێن ئه‌وه‌ی نه‌گوت، به‌ڵام وا پێده‌چێ زۆر دره‌نگه بۆ دامه‌زرانی سوپایه‌كی نیزامی كارای دوور له تایه‌فه‌گه‌ریی. ئه‌و دژه هێرشانه‌ی به‌غدا ده‌یانكات به فه‌رمانده‌یی میلیشیای هه‌ر سێ حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شیعه‌یه كه هه‌مان ئه‌و جۆش و په‌رۆشیه عهقائیدیه و رقه تایهفهگهریهی هه‌یه داعش هه‌یه‌تی. بۆیه وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ر پێشڕه‌وییه‌ك له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دانیشتوانانه‌ی پێده‌چێ مه‌یلی لایه‌نی دۆڕاویان هه‌بێ هه‌ڵبێن و ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه باكووری عێراق به ته‌واوی بۆته په‌ناگه‌ی ئاواره‌كان.
پاتریك كۆگبێرن
رۆژی یه‌كشه‌ممه 16ی ته‌شرینی دووه‌م
رۆژنامه‌ی ئه‌ندیپێندنت
