پەرلەمان راسپاردە بۆ شاندی دانوستاندنكاری كورد دەردەكات

 پەرلەمان راسپاردە بۆ شاندی دانوستاندنكاری كورد دەردەكات
پەرلەمانی کوردستان چەند راسپاردەیەک بۆ شاندی دانوستاندنکاری کورد لەگەڵ بەغدا دەردەکات، راسپاردەکانیش بەمشێوەیەن:

راسپاردەكان بریتین لە: یەکەم، هەوڵبدرێت سەرجەم ئەو پێشنیازانەی لە راپۆرتی(گرفتەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەشە بودجەی عێراق هاتبوو) کە لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانەوە ئامادەکرابوو، جێبەجێبکرێن، ئەگینا پەنا بۆ ئەم خاڵانە ببرێت.

- هەرێمی کوردستان داوای 17 لەسەدی بەشە بودجەی عێراق بکات، واتە: پێش دەرهێنانی خەرجی سەروەری و حاکیمە.

- هەرێمی کوردستان سەرجەمی نەوتی بەرهەمهاتووی، جگە لەوەی کە بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردێت لە رێگای بۆرییەوە بفرۆشێت و کۆنترۆڵ لەدەست حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت و حکومەتی ناوەندی ئاگاداری پرۆسەکە بێت. واتە حکومەتی ناوەندی ئاگاداری بڕی بەرهەمهاتوو و فرۆشرا و نرخی فرۆشراوی نەوتی هەرێمی کوردستان بێت).

لەماوی دوو هەفتەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای کۆمپانیای کوردستان بۆ بەبازاڕکردنی نەوت پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان بکات.

دووەم، ئەگەر راسپاردەکانی پەرلەمان سەرنەگرێت ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە 5-ی ساڵی 2013 بۆ وەرگرتنی مافە داراییەکانی هەرێم و دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان ، راستەوخۆ نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشێت و بودجەی هەرێمی کوردستان دابین بکات.









رووداو
Top