مه‌سرور بارزانی پێشوازی له شاندێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
له دیدارێكدا مه‌سرور بارزانی، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان سوپاسی خۆشی ئاراسته‌ی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه و هیوای خواست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هاوكاری پێشمه‌رگه و ئاواره‌كان بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا شاندی میوان دووپاتیان له پشتگیری ئه‌ڵمانیا بۆ هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه و سه‌رسامی خۆشیان به خۆڕاگری و گیانفیدای پێشمه‌رگه ده‌ربڕی له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، كه كورد و پێشمه‌رگه تاكه هێزی كارایه له‌سه‌ر زه‌وی روبه‌ڕووی تیرۆریستان بووه‌ته‌وه و پێشڕه‌وی باشیان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، كه ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه یارمه‌تی و هاوكاری كورد بده‌ن و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، پێویسته هاوكارییه‌كان له هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ست به كاروباری سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه فره‌وانتر بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌و كۆسپ و له‌مپه‌رانه دا، كه حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به پێشمه‌رگه دروستی ده‌كات و گوتی: به‌پێی ده‌ستوور پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری عێراقی فیدراڵ، به‌ڵام به‌غدا نه‌ك هه‌ر ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌لكو رێگریش ده‌كات له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنێكی زه‌قی ده‌ستووره و ده‌خوازێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا شاندی میوان دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌ڵمانیا له یارمه‌تیدانی زیاتر و راهێنان به پێشمه‌رگه تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆڵیشی له شكستپێهێنانی تیرۆریستان‌دا به‌رز ده‌نرخێنێ.
