پێشمەرگە 15 گوندی سنووری جەلەولا کۆنتڕۆڵدەکاتەوە
لیوا حوسێن مەنسوور، فەرماندەی هێزی پشتیوانی دووی پێشمەرگە رایگەیاند، کە ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە هێرشیانکردە سەر بنکەکانی داعش و توانییان 15 گوند لەو سنوورە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
لیوا حوسێن مەنسوور گوتیشی: "ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش لەو شەڕەدا کوژراون".
رۆژی یەکشەممە، هێزی پێشمەرگە هێرشیکردە سەر چەکدارانی داعش لە جەلەولا و توانییان جەلەولا کۆنتڕۆڵ بکەن و هەروەها سوپای عێراقیش لە هەمان رۆژ توانی سەعدییە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.
رووداو
