ئه‌مڕۆ ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

ئه‌مڕۆ ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، شاره‌وانی و كاره‌با دابه‌شده‌كرێت و ته‌نها وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی ده‌مێنن.

گه‌زیزه‌ محێدین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم له‌ سلێمانی به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كاره‌باو شاره‌وانی دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی: "ته‌نها وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی ده‌مێنێت مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول وه‌ربگرن، به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌وانیش كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دێت".








خه‌ندان
Top