نێچیرڤان بارزانی: له ڕووی سه‌ربازییه‌وه هه‌رێمی كوردستان چاوی له یارمه‌تیی باشتره
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی نۆڤه‌مبه‌ری 2014، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له "گرێگۆری گیسی" سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ كرد كه دوای سه‌ردانێكی بۆ به‌غدا، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا "گریگۆری گیسی" ده‌ستخۆشی له خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له ناوچه‌یه‌كی ناسه‌قامگیر و نائارامدا، توانیویانه ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنی زۆر به ده‌ست بێنن و ببنه مایه‌ی پێزانینی هه‌مووان. هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له داڵده‌دانی ئاواره و په‌نابه‌ران كه له ئه‌ورووپا و ته‌واوی جیهان وای كردووه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارێزه‌ری ته‌واوی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بناسرێت و ببێته مایه‌ی ڕێز و پێزانینی هه‌مووان.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا به‌شێكی دیكه‌ی دیاره‌كه بوو كه تیایدا "گیسی" دووپاتی كرده‌وه ئه‌لمانیا خوازیاری پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌ییی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك و به‌تایبه‌تی هاوكاریی هه‌نووكه‌یی مرۆیی ده‌ربڕی له كاتێكدا وه‌رزی زستان خه‌ریكه ده‌گات و ئاواره و په‌نابه‌ران پێویستیان به هاوكاریی زیاتر هه‌یه، بۆیه داوای كرد لیستێكی پێداویستییه‌كان ئاماده بكرێت تا پێشكه‌ش به حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بكات.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی عیراقدا كرا و ڕۆڵی هه‌ولێر له داڕشتنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، له هه‌مان كاتدا خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیه‌تی گه‌ره‌نتی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ڕابردووی به‌سه‌ر نه‌یه‌ته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، هه‌روه‌ها داكۆكی له‌سه‌ر خواستی هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا كرده‌وه و سوپاسی ئه‌ڵمانیای كرد كه هه‌میشه له كاتی ته‌نگانه‌دا هاوكاریی كوردستانی كردووه و زۆر جار له كاتی پێویستیدا له ڕێگه‌ی ئێن جی ئۆكانییه‌وه كۆمه‌كی گه‌یاندووه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئاواره و په‌نابه‌ران پێویستییان به كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتره، هه‌روه‌ها له ڕووی سه‌ربازیشه‌وه هه‌رێمی كوردستان چاوی له یارمه‌تیی باشتره تا بتوانێت شكست به تیرۆرستانی داعش بێنێت، كه بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی و دیموكراسی له ناوچه‌كه و له جیهانیشدا.
