ئۆدێرنۆ دێتە هەولێر

 ئۆدێرنۆ دێتە هەولێر
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رايگەیاند كە ئەمڕۆ ژەنەرال رای ئۆدێرنۆ، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا دەگاتە هەولێر.

دكتۆر فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ئەمڕۆ سێشەممە 25/11/2014 رای ئۆدێرنۆ، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا دەگاتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو باس لە بارودۆخی شەڕی دژ بە داعش و هێزی پێشمەرگە دەكەن.






رووداو
Top