رۆژنامەنووس ناتوانێت رووماڵی كارە تیرۆریستییەكان نەكات، بەڵام دەتوانێت وابكات سەركەوتنی تیرۆریستان پیشان نەدات

رۆژنامەنووس ناتوانێت رووماڵی كارە تیرۆریستییەكان نەكات، بەڵام دەتوانێت وابكات سەركەوتنی تیرۆریستان پیشان نەدات

لە یدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان پڕۆفیسۆر ویلیام سۆرن تۆێژەری باڵا لە ئامۆژگای كاسۆلیك میدیا بۆ گوتى: وەسفكردنیان بە تیرۆریست بەس نییە و پێموا نییە ژورێكی هەواڵ لە ئەمریكا بدۆزیتەوە كە باوەڕی وابێت پێویستە موقاتەعەی رووماڵكردنی كردەوەكانی تیرۆریستان بكەن، بەڵكو لەبری ئەوە هەوڵ دەدەن چوارچێوەیەكی بدەنێ و لە سیاقێكدا دایبنێن، یاخود وا باسی بكەن كە ئەمە لەلایەن تیرۆریستانەوەیە و لێی گەڕێن ئاوا بڕوات، ناكرێت خۆمان لە رووماڵكردنی هەواڵەكان لابدەین. لێرە رووماڵێكی كەمی مێژووی داعش كراوە و پێموا نییە شارەزامان هەبێت لێرە بۆ ئەوەی لە ژووی هەواڵەكاندا رووماڵی دروستی بۆ بكەن، بۆیە تۆڕەكانی هەواڵ كارێكی باشیان نەكردووە بۆ رووماڵكردنی كردەوەكانی تیرۆریستان. پێموایە زۆربەی خەڵك نازانن جیاوازی نێوان «ISIS و ISIL» چییە، كە ئەوە مایەی بایەخ پێدانە، بەلای منەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ زۆرێك لە ژوورەكانی هەواڵ تەمومژێكی گەورەیە و نازانن كەلتوورەكە جیاوازە، لەبەر ئەوە تێناگەن لەوەی كە بەڕاستی لەوێدا روودەدات. ئەمەش وا دەكات ژمارەیەكی زیاتری تیرۆریستان راگەیاندنی ئەمریكا بۆ پڕوپاگەندی خۆیان بەكاربهێنن.

هەروەها پڕۆفیسۆر ویلیام گوتی: یەكێك لەو شتانەی ئەوان تێیدەگەن ئەوەیە دەزانن بڕیاری بڵاوكردنەوەی هەواڵ لە رۆژنامەگەری ئەمریكیدا چۆن دەردەچێت، دەزانن زیندانیكردنی ئەمریكییەك لە دەرەوە، هەواڵێكە و ئەوان رووماڵی دەكەن. دووبارە لەم سیاقە سەیرەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست - سەیرە بەلای زۆربەی ئەمریكییەكانەوە- نازانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بكەن، لەسەرەتادا ترسێكی زۆر هەبوو كە ئەلجەزیرە دەبێتە كێشەك بۆ رۆژنامەنووسە ئەمریكییەكان، بەڵام رەنگە ئەلجەزیرە لە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووبێتە سەرچاوەیەكی خاوەن زۆرترین میسداقیەت بۆ رۆژنامەنووسە ئەمریكییەكان، لەبەر ئەوەی ئەوان لە ئەلجەزیرەدا كار دەكەن لە داینامیكیەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەگەن، كە زۆر ئاڵۆزە، ئەمریكییەكان لەوەدا كارامە نین، نایزانن و لێی تێناگەن، لەبەر ئەوە بە ئاسانی كێش دەكرێن بۆ رووماڵكردنێك كە یەكسانە بە پڕوپاگەندە.

شايانى باسه ویلیام گوتی: بەلای منەوە رای گشتی ئەمریكا پێیوایە ئەوە كارێكی مەترسیدارە و ئەوانە كەسانێكن كە تینووی خۆێنن، كێشەكە ئەوەیە رای گشتی پێیوابێت ئەمە تەنها بۆ ئەندامانی داعش راست نییە، بەڵكو بۆ هەموو ئەوانەش راستە كە لە نێو ئیسلامدان، كە ئەمەش رەوا نییە، بەڵام روودەدات. جیاكردنەوەی ئەو تاوانانە لە ئیسلام، بەوە دەبێت كە سەركردەكانی ئیسلام لێرە (لە ئەمریكا) و لە ئەوروپا و شوێنەكانی دیكەی جیهان لێدوانێك بدەن و ئاماژە بەوە بكەن كە ئەوانە گرووپێكی بچووكی ناو ئیسلامن و بە شێوەیەكی گشتی نوێنەرایەتی ئیسلام ناكەن. من دۆستێكم هەیە لێرە لە بەشەكەمان، مارك هێد، كە تیولۆجیستە و ئیسلامە و كاتێك لەگەڵیدا باسی دەكەم، دەڵێت: بەلای منەوە ئیسلام ئایینی ئاشتییە، لە وەڵامدا پێی دەڵێم: ئەمە بیركردنەوەی تۆیە، ئەی چ تەعلیقێكت هەیە لەسەر ئەوەی تیرۆریستان دەیكەن، وەڵامەكەی ئەوەیە: ئەوان كەڵكی خراپ لە ئایین وەردەگرن. پێموایە مەسەلەكە پێویستی بە كەسانی وەك ئەو هاوڕێیەی منە بۆ ئەوەی قسە بكەن و بڵێن: تیرۆریستان نوێنەرایەتی بیروباوەڕی ئیسلامی، یان كەلتووری ئیسلامی ناكەن، بەو شێوەیە دەتوانن بەرپەرچی ئەو ناوبانگە خراپە بدەنەوە كە بەسەر هەموو كەسێك لە ناو ئیسلامدا دەیسەپێنن.

لە كۆتاییدا سۆرن گوتی: ، ئایەتوڵا خومەینی رادیۆ و كاسێتی دەنگی بەكارهێنا بۆ هاندانی پشتیوانەكانی كاتێك لە مەنفا بوو لە پاریس، قەناعەتی وابوو كە هیچ پەیوەندیەكی نییە لەگەڵ خەڵكەكەیدا لە ناو ئێران، بۆیە بەردەوام لە رێی كاسێتی دەنگیەوە قسەی لەگەڵ دەكردن، لەبەر ئەوە ئەمە شتێكە كە حكومەت خاوە لەوەی هاوتەریب لەگەڵیدا هەنگاو هەڵبگرێت، بەتایبەتی كە لە كەلتوورەكە تێناگەن.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (1002)

Top