میحوه‌ری باشوك، پێشمه‌رگه هێرشێكی داعشی تێك‌شكاند
بەرپرسی راگەیاندنی لقی موسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، "سەعید مەموزینی" بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئه‌مڕ به‌یانی تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری باشوك هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه، هێزی پێشمه‌رگه به‌توندی به‌رپه‌رچی دانه‌وه و چه‌كدارانی داعش-ی تێك‌شكاند.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: داعش زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری پێگه‌یشتووه، 20 چه‌كداریان لێ كوژراوه كه له‌ناویاندا ئه‌میرێكیش هه‌یه, هه‌روه‌ها زیاتر له 30 برینداریان هه‌یه و دوو هه‌مه‌ریشان سوتێنرا.
مه‌موزینی به په‌یامنێری گووت: فڕۆكه جه‌نگیه‌كان كۆمه‌ڵێك شوێنی له باشوك و ته‌ل سۆمه‌ر نزیك ڕه‌بیعه بۆردومان كردووه و له ناحیه‌ی شۆره و له باشووری موسڵ چه‌كدارانی داعشی تێكشاندووه. به پێی زانیاریه‌كانمان تا ئیستا نزیكه‌ی 55 چه‌كداری داعش بەهۆی بۆردومانانه كوژراون.
هەروەها گوتی: داعش ئێستا بریندار و زیندانیانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ی گواستووه‌ته‌وه ناو شاری موسڵ و هه‌ندێك له‌زیندانیه‌كانی به‌رامبه‌ر به پاره ئازاد ده‌كات.
