پێشمه‌رگه‌ جه‌له‌ولای كۆنتڕۆڵكرد

پێشمه‌رگه‌ جه‌له‌ولای كۆنتڕۆڵكرد
پاش ئەوەی ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھێرشیان کردەسەر ھەردوو شارەدێی سەعدییە و جەلەولا، ھەردوو ناوچەکە بە تەواوی ئازادکران. سەرچاوەیەکیش ئاشکرای کرد، لە ھەردوو شارەدێیەکە ٦٦چەکداری داعش کوژراون.


سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تایبەت بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە ھێرشەکەی ئەمڕۆی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ شارەدێی جەلەولا، ٢٥چەکداری داعش کوژراون و تەواوی ناوچەکە لە تیرۆریستانی داعش پاک کرایەوە و ئێستا ناوچەکە بە تەواوی لە ژێرکۆنتڕۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگەیە و ھاوڵاتییەکی زۆریش بۆ خۆشی دەربڕین ھاتوونەتە ناوچەکە.


ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە ئەوەشی راگەیاند: لە ھێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارە شیعەکانیش بۆ سەر شارەدیی سەعدییە، ٤١چەکداری داعش کوژراون و ناوچەکەش بە تەواوی ئازاد کرا.


سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: ئەو چەکدارانەی داعش کە ماونەتەوە لە ھەردوو شارەدێی جەلەولا و سەعدییەوە بەرەو ناوچەی تبجی نێوان ھەردوو شارەدێیەکە ھەڵھاتوون و لە ئێستادا ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پێشڕەویدان بەرەو ئەو ناوچەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یەکجاری ناوچەکە لە چەکداران پاک بکرێتەوە.


لە شەڕەکەی ئەمرۆی جەلەولا بە پێی ئامارەکان ١٠پێشمەرگە شەھید و زیاتر لە ٢٠ی دیکەش برینداربوون.

Top