وەزارەتی بەرگری عێراق كۆنترۆڵكردنەوەی سەعدییەی راگەیاند

 وەزارەتی بەرگری عێراق كۆنترۆڵكردنەوەی سەعدییەی راگەیاند
دوای ئەوەی كۆنترۆلكردنەوەی ناحییەی سەعدییەی پێ سپێردرا، وەزارەتی بەرگری عێراق كۆنتڕۆلكردنەوەی ناحیەی سەعدییەی لەلایەن هێزی حەشدی شەعبی و خۆبەخشەكان راگەیاند.

بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەك لە سوپای عێراق، " هێزەكانی حەشدی شەعبی سەرەتا چەكدارانی داعشیان بۆ ناوەندی ناحییەکە پاشەكشە پێكردووە و دواتر لە سێ لاوە هێرشیان كردووەتە سەر چەكداران و بە تەواوی سەعدییەیان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكە ، زیاتر لە سەدا 90ـی ناحییەكە لەدەستی سوپا و هێزی حەشدی شەعبییە و ئێستا تیمەكانیان سەرقاڵی پووچەڵكردنەوەی بۆمبەكانن، كە داعش لەناوچەكە چاندوویەتی.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2014، هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر سەعدییە و جەلەولا و ئەركی كۆنترۆڵكردنەوەی سەعدییە بە هێزەكانی بەدر و هێزی حەشدی شەعبی درا و پێشمەرگەش هەموو گەڕەکەكانی جەلەولای كۆنترۆڵ كردووەتەوە.











رووداو
Top