وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لەبارەی شاعیرێکی عێراقی دەردەکات

 وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لەبارەی شاعیرێکی عێراقی دەردەکات
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێک لەبارەی شیعر و بابەتەکانی سەعدی یوسف، شاعیری عێراقی لە وانەکانی قوتابخانە، دەردەکات.

دوای بڵاوکردنەوەی شیعرێکی، کە تێیدا سەعدی یوسف، شاعیری ناوداری عێراقی، گەلی کوردی بە مەیموون دانابوو و کوردستانیشی بە مەیمونستان ناوبردبوو، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا هەموو ئەو شیعر و بابەتانەی سەعدی یوسف، کە لەوانەکانی قوتابخانەکانی کوردستان دەخوێندرێن، لاببرێن.








رووداو
Top