پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولاوه‌ له‌ پێشڕه‌وى دایه‌

پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولاوه‌ له‌ پێشڕه‌وى دایه‌
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ هه‌ردوو قۆڵی ته‌جنیدو جه‌ماهیره‌وه‌ چونه‌ته‌ ناو شاره‌دێی جه‌له‌ولاوه‌ و شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه‌ . له‌ میحوه‌ری سه‌عدیه‌ش سه‌ربازگه‌ی كۆبرا و گه‌ڕه‌كی ته‌په‌ له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنترۆلكرا .

پێشمەرگە گەڕەكەكانی شەهیدان، تەلیعە، جەماهیر، دەوروزوبات، گوندی سەید ئەحمەد و گوندی سەید جابریان بە تەواوی كۆنتڕۆڵكردووە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، کە پێشمەرگەكانی فەوجی 2ی هێزی گورزوەشێنی لیوای 3ـی پیادە، گەمارۆی رەبییەی بورجەكەیان لە گەڕەكی وەحدە داوە و چاوەڕێ دەكرێت لە ماوەیەكی كەم رەبییەكە، كە شوێنێكی ستراتیژی گرنگی هەیە، بەتەواوی كۆنترۆڵ بكرێت، ئەو ناوچانەش كە كۆنتڕۆڵكراون بە تەواوی تەقەی تێدا وەستاوە.

بەپێی گوتەی سەرچاوەکە لە نێو جەلەولا، ئەو گەڕەكانەی پێشمەرگە كۆنترۆڵیكردوون، بە تەواوی بۆمبڕێژكراون و هێزەكانی ئەندازیاریی پێشمەرگە لە هەوڵی پووچەڵكردنەوەی ئەو بۆمبانەن.
Top