هێزى پێشمه‌رگه له كۆبانێ ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگا‌دار ئاشكراى كرد، ئه‌و هێزه‌ى پێشمه‌رگه كه ماوه‌یه‌كه له كۆبانێ له پاڵ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى داعش ده‌كات به مه‌به‌ستى پشوودان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هێزێكى دیكه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ره‌وانه‌ى كۆبانێ ده‌كرێت.
به‌پێى زانیاریه‌كان ئێستا زیاتر له 70٪ى كۆبانێ له ده‌ستى هێزه كوردیه‌كانه‌و به‌شێوه‌یه‌كه كه كۆبانێ له مه‌ترسى كه‌وتن دووركه‌وتووه‌ته‌وه.
