لە زستاندا كارەبا کەمتر دەبێتەوە.. هەولێر پێویستی بە 400 مێگاواتی دیكە هەیە

 لە زستاندا كارەبا کەمتر دەبێتەوە.. هەولێر پێویستی بە 400 مێگاواتی دیكە هەیە
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر دەڵێت، گشاری زۆر لەسەر كارەبا هەیە و پێویستیان بە 400 میبَگاوات كارەبای زیاتر هەیە.

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر، (حوسێن حەمەد)، بە KDPINFO-ی راگەیاند، بۆ ئەوەی لە هەولێر كێشەی كارەبا نەبێت، پێویستیان بە 450 مێگاوات كارەبای دیكە هەیە.
گوتیشی، "ئێستا بەرهەمهێنانی كارەبا لە پارێزگای هەولێر 950 مێگاواتە، بەڵام لە وەرزی ئێستادا پێویستمان بە هەزار و 400 مێگاوات كارەبا هەیە، لە كاتێكدا 400 مێگاوات خواست زیاترە، بۆیە پێدانی كارەبا ناجێگیر دەبێت و كەمتر دەبێتەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر جەختی كردەوە، لەم وەرزەدا گوشاری زۆر لە سەر كارەبا هەیە، كەمیی توانای بەرهەمهێنان و زۆریی خواست و زیادكردنی ئامێرەكانی گەرمكەرەوە، بۆ كەمبوونەوەی سەعاتەكانی كارەبا هۆكارن.

لە هەرێمی كوردستاندا ئێستا بە گشتی بڕی وەبەرهێنانی كارەبا 3 هەزار مێگاواتە، بەڵام لە وەرزی زستاندا خواستی كارەبا دەگاتە 5 هەزار مێگاوات.

بە گوتەی (حوسێن حەمەد) لە ئێستادا چەندین پڕۆژەی كارەبا لە ژێر دەستدان و چاوەڕوان دەكرێت بڕی كارەبای هەرێمی كوردستان زیاتر بێت.

دەشڵێت كە، لە ئێستادا لە پارێزگای هەولێر 18 بۆ 19 سەعات كارەبا دەدرێت و چاوەوڕان دەكرێت لە زستاندا كەم ببێتەوە.
Top