هه‌ردوو شارۆچكه‌ی سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا بۆردومان ده‌كرێت

هه‌ردوو شارۆچكه‌ی سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا بۆردومان ده‌كرێت
­نزیكه‌ی دوو كاتژمێره‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان به‌ خه‌ستی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ بۆدوومان ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ زیانی زۆری به‌ چه‌كدارانی داعش گه‌یاندووه‌ و به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی گه‌رمیان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: نزیكه‌ی دوو كاتژمێره‌ دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌خه‌ستی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا بۆردومان ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك تاكو ئێستا بۆردومانی له‌مشێوه‌یه‌ نه‌كراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كان زیانی زۆری به‌ چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش گه‌یاندووه‌ و بۆردومانه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.
Top