داعش خەڵك ناچار دەكات خوێن ببەخشن

 داعش خەڵك ناچار دەكات خوێن ببەخشن
چەكدارانی داعش لەنێو شاری مووسڵ خەڵك ناچار دەكەن بچنە نەخۆشخانەكان بۆ ئەوەی خوێن ببەخشن بۆ چەكدارە بریندارەكانیان.

عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەند رۆژێكە چەكدارانی داعش لەنێو شاری مووسڵ خەڵك ناچار دەكەن بچنە نەخۆشخانەكان و خوێن ببەخشن بۆ بریندارانیان.

عیسمەت رەجەب پێیوابوو بۆمببارانی فڕۆكەكان زیانێكی زۆری لە داعش اوە و كوژراو و برینداری زۆریان هەیە، "سەرەتا داوایان لە خەڵك دەكرد، بچن خوێن ببەخشن، بەڵام ئێستا خەڵك ناچار دەكەن بچنە بنكەكانی خوێنبەخشینەوە".








رووداو
Top