ئاستی باران بارینی ناوچە شاخاویەكان گەیشتە نزیكەی 400ملم

ئاستی باران بارینی ناوچە شاخاویەكان گەیشتە نزیكەی 400ملم
شەپۆلێكی تری بەفرو باران بارین دەڤەری باڵەكایەتی گرتەوە و لە سەنتەری شارۆچكەی چۆمان و شارەدێكانی (سمیلان، گەڵاڵە و قەسرێ‌) 35 ملم لە ماوەی دە كاتژمێردا باریووە و لە شارەدێی حاجی ئۆمەران و گوندوو ئاوایەكان و چیاكانی نماوچەكە بەفر بارین بەردەوامەو بە هۆشیەوە پلەكانی گەرمای بەئاستێكی بەرچاو دابەزاندوون.



بەرپرسی دەزگای ئاماری باران بارینی چۆمان، مەجید رەسوڵ، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لەگەڵ گرتنەوەی شەپۆلێكی تری بەفرو باران بارینی باڵەكایەتی لە ماوەی دە كاتژمێردا (35) ملم باران باریوەو كۆی گشتی بارانی ئەمساڵیش گەیشتە (356) ملم لە كاتێكدا پار ساڵ تا ئەو كاتە تەنها (90) ملم باران باریبوو.

وتیشی، لە زۆربەی گوندو ئاوایەكان و سنوری شارەدێی حاجی ئۆمەران بەفر باریوەو بە هۆشیەوە پلەكانی گەرما لە ناوچەكە بە ئاستێكی بەرچاو دابەزیوە.
Top