لەم هەفتەیە شاندی كوردی دەچێتە بەغدا
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، دكتۆر عەرەفات كەرەم، بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: بەپێی زانیاریەكانم، شاندی هەرێمی كوردستان لەم هەفتەیە بۆ ئەوەی لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دانوستان بكەن و بگەنە رێگە چارەیەك، سەرەدانی بەغدا دەكات.
بڕیاربوو شاندی هەرێم پێشتر بچێتە بەغدا، بەڵام هەرێمی كوردستان رەتیكردبووە بەبێ ناردنی سلفەیەك لە موەچەی فەرمانبەران، لەگەل بەغدا دەست بە دانوستان بكەنەوە . بڕیارە لەم یەك دوو رۆژەفس سلفەكە بگاتە هەرێم.
