له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یماناندا سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژرا

له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یماناندا سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژرا
له‌ به‌رده‌وامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هێزی هاوپه‌یماناندا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش، گه‌وره‌ تیرۆرستێك به‌ناوی "ره‌زوان تالب حوسێن ئیسماعیل ئه‌لحه‌مدانی" كوژرا، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ سه‌ركرده‌ سه‌ره‌كیه‌كانی تیرۆریستیه‌كانی داعش له‌ عێراقدا.



هه‌روه‌ها ئەو سەرکردەیە راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كان و سه‌ربڕینه‌كانی له‌ عێراقدا ده‌كرد.



سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راوه‌دوونانی سه‌ركرده‌كانی تیرۆریستیان و كوشتنیان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتیانی كرد، كه‌ له‌ ئاشكراكردنی شوێنی سه‌ركرده‌كانی داعش هاوكاریان ده‌كه‌ن.
Top