داعش هاتوچۆی قەدەخە کرد.. پێوەندی بە کوژرانی والیی موسسڵەوە هەیە
بەرپرسی لقی 14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بۆkdp.info ڕایگەیاند، پاش کوژرانی والیی مووسڵی تیرۆریستانی داعش، داعش هاتوچۆی لە بەشی باشووری شاری موسڵ قەدەخە کرد.
گوتیشی: "تیرۆرستانی داعش لە شوێنە قەرەباڵخەكان بڵاوەیان پێ كراوە، بۆ ئەوەی ئاگارداری خەڵك بن و دەربارەی ڕێکخاروەکەیان زانیارییان پێ كۆ بكەنەوە."
(عیسمەت رەجەب) جەختیشی کردەوە، ئەندامانی داعش، دووچاری جۆرێک لە پشێوی بوونەتەوە و ترسی ئەوەیان هەیە خەڵك لێیان ڕابپەڕن و بیانكوژن، هەڵبەت رۆژانە و بەردەوام دووان و سێی و زیتریشیان بەرەوڕووی کوشتن دەبنەوە .
