سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سەربەخۆیی کوردستانم دەوێ نەک سەرۆکایەتی
سه‌رۆك بارزانی: ته‌قریبه‌ن رۆژانه ئه‌و شه‌ڕانه له دژی داعش و تیرۆریستان به‌رێوه ده‌چێت. داعش، ئه‌م گروپه تیرۆریستییه، كۆنترۆڵی موسڵی كرد و به‌ره‌و باشوور هه‌نگاوی نا و دواتر هێڕشیان كرده سه‌ر كوردستان. له رۆژانی سه‌ره‌تایی هێڕشكردنه سه‌ر كوردستان و راسته توانییان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه بگرن، به‌ڵام دواتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستیان كرد به جێبه‌جێكردنی ستراتیژییه‌ك كه له دوو قۆناغ پێكهاتبوو، یه‌كه‌م بریتی بوو له را‌گرتن و راوه‌ستانی داعش، و دواتر ده‌ستكردن به هێڕش و ده‌ركردنیان له‌و ناوچانه‌ی كه كۆنترۆَیان كردووه. به‌ڵێ تا ئێستا پێشمه‌رگه زۆر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و ده‌ستكه‌وتیان زۆر بووه له به‌رامبه‌ر داعش، پێشمه‌رگه له فراوانبووندایه و ده‌چنه‌وه ئه‌و جێگایانه‌ی داعش كۆنترۆڵی كردبوو. له‌م چركه‌ساته‌ش كه له‌گه‌ڵ تۆ قسه ئه‌كه‌م، شه‌ڕ له رۆژئاوای دیجله هه‌یه.
فرانس 24: ئێستا له ناوچه‌ی ره‌بیعه شه‌ڕ هه‌یه. هه‌ست ده‌كه‌ن داعش له دۆڕاندندایه و ده‌یه‌وێـت هێڕشی له‌پڕ بهێنێت؟ پێت وایه كه ئه‌وان ده‌توانن هێشتا ئه‌و شه‌ڕه ببه‌نه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: جه‌نگه‌كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه. داعش‌یش هێشتا له بارودۆخێكدا نییه كه بڵێین هێزی هێڕشكردنیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌م شه‌ڕه به‌رده‌وامه و داعش‌یش هێشتا ده‌توانێت هێڕش بكات. راسته ئه‌وان لاواز بوون به‌ڵام هێشتا ئیمكانیاتی هێڕشبردنیان له‌ده‌ست نه‌داوه.
فرانس 24: تۆ به‌شداریت زۆر شه‌ڕ كردووه‌و له دژی سه‌ددامیش جه‌نگاوی. ده‌كرێت بڵێیت داعش له هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه خراپتره كه رووبه‌رووی كوردستان بوونه‌ته‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌مه شه‌ڕێكی نوێیه و ته‌كتیكی نوێی جه‌نگه و شه‌ڕێكی ئایدۆلۆجییه. ئه‌م تیرۆیسته به‌ربه‌ریانه ره‌چاوی هیچ ناكه‌ن و ته‌نها هێڕش ده‌كه‌ن. بۆیه به‌ڵێ ئه‌م گروپه تیرۆریستییه دڕنده‌ترین و به‌ربه‌ریترین رێكخراوه، و ته‌نانه‌ت شه‌ڕه‌كانی كه كردوومانه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت به هێزه‌كانی سه‌ددام حوسێنیش.
فرانس 24: ده‌مه‌وێت باسی پشتیوانی وڵاتانی رۆژئاوا بكه‌م. دیاره هێڕشی گرنگی ئه‌مه‌ریكی هه‌ن و چه‌كتان له وڵاتانی دیكه‌وه بۆ هاتووه‌و هه‌تا سه‌ردانێكی مێژووییش له لایه‌ن فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه ئه‌نجامدرا. چاوه‌ڕێی چی تر ده‌كه‌ن له رۆژئاوا؟ ئایا ئێوه چه‌كی قورسترتان ده‌وێت؟ یارمه‌تی مرۆیی زیاترتان ده‌وێت؟ چاوه‌ڕوانیتان چییه؟
سه‌رۆك بارزانی: به دڵنیاییه‌وه سه‌ردانی جه‌نابی فرانسوا هۆلاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا سه‌ردانێكی مێژوویی بۆ كوردستان و سوپاسی ده‌كه‌ین بۆ سه‌ردانه‌كه. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت سوپاسی فه‌ره‌نسا و هه‌موو ئه‌ندامانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی دژ به داعش بكه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه پێشكه‌شیان كردوه.
به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێـت بڵێم، هه‌موو ئه‌و هاوكارییه‌ی تا ئێستا به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له‌و ئاسته‌یه نییه كه پێویسته بۆ ئێمه، بۆ نموونه سیسته‌می قورسه‌كان، به‌تایبه‌تی له رووی ژماره و كوالیتییهوهی ئه‌و چه‌كانه‌ی پێویستیمان پێیه‌تی بۆ ئه‌م جه‌نگه. بۆ نموونه، زرێپۆشی سه‌رباز گوێزه‌ره‌وه، تانكی ئهبراهمس، هه‌لیكۆپته‌ر، تۆپ كه پێویسته بۆ شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه له دژی ئه‌وان، ئێمه ئه‌م جۆره چه‌كه‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌و ئه‌و چه‌كانه‌ی هاتوون هێشتا له ئاستێكی زۆر نزمن.
فرانس 24: بۆچی ئه‌و چهكانهت به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه؟ پێتان وایه رۆژئاوا دوودڵ له پێدانی چه‌كی زۆر به ئێوه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئێمه ئه‌و پرسیاره‌مان هه‌یه. ئێمه‌ش به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌گه‌ڕێین. پرسیاره‌كه‌ی ئێمه زۆر روونه و وه‌ڵامی روونمان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه: ئایا سه‌قفێك هه‌یه بۆ سیسته‌می ئه‌و چه‌كانه‌ی كه بڕیار وایه به‌ده‌ستمان بگه‌ن له‌رووی كوالیتی و ژماره‌وه؟ وه‌ڵامه‌كه لای ئێمه‌ش روون نییه.
فرانس 24: كه‌واته ئێوه بێ ئومێدن له‌وباره‌یه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئێمه بێ ئومێد نین به‌ڵام چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێبوونی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ین پێمان دراون.
فرانس 24: ده‌مه‌وێت بچمه سه‌ر باسی كۆبانێ، ئه‌و شاره بچووكه‌ی له‌سه‌ر سنووری توركیا و سوریا. ره‌خنه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر توركیا كه كارێكی زیاتری نه‌كردووه بۆ پاراستنی خه‌ڵكی شاره‌كه له‌ده‌ست هێڕشی داعش؟ پێت وایه بارودۆخی شاره‌كه ئارام بۆته‌وه؟ پێـت وایه كۆبانێ له دواجار ده‌توانێت داعش ره‌تبكاته‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: تا ئێستا به‌رگری قاره‌مانانه له كۆبانێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی كۆبانێینهو له دژی هێڕشهكانی داعش به پشتیوانی پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ك ده‌زانن پێشمه‌رگه نێردراوه بۆ كۆبانێ و پشتیوانییه‌كی به‌هێزبووه له ڕووی ده‌روونی و عه‌مه‌لییه‌وه. توركیا رێگه‌ی داوه تا 200 هه‌زار ئاواره‌ی كۆبانێ بچنه توركیاوه، به‌ڵام له رووی سه‌ربازییه‌وه توركیا ده‌ستوه‌ردانی نه‌كردووه‌و ناشزانم هۆكاره‌كه‌ی چییه. باشتره بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و وه‌ڵامه پرسیاره‌كه له به‌رپرسانی توركیا بكرێت.
فرانس 24: پلانتان هه‌یه پێشمه‌رگه و چه‌كی زیاتر بنێرن بۆ كۆبانێ؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌گه‌ر داواكاری هه‌بێت و رێگا هه‌بێت، هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆ كۆبانێ.
فرانس 24: رێگه‌پێدانی توركیاتان نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌وه بكه‌ن؟
سه‌رۆك بارزانی: رێككه‌وتنێك هه‌یه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ئه‌مه‌ریكا. ئێمه پێشمه‌رگه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه نارد بۆ كۆبانێ، به‌ڵام بۆ ناردنی پێشمه‌رگه‌ی زیاتر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش قسه بكه‌ین.
فرانس 24: له رۆژئاوا ره‌خنه‌ی له توركیا ده‌گیردرێت كه شتێكی زیاتری بۆ پاراستنی كۆبانێ نه‌كرد، به‌ڵام هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی ئاراسته ده‌كرێت كه گوتوویه‌تی ((داعش بۆ ئێمه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه یه‌كسانه، هه‌ردووكیان تیرۆریستن)). ئه‌مه‌ش له رۆژئاوا خه‌ڵكی تووشی شۆك كرد. كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه كه هه‌ردوو په‌كه‌كه و داعش تیرۆریستن؟
سه‌رۆك بارزانی: نه‌خێر من له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه نیم.
فرانس 24: هێشتا به‌شدارن له‌و گفتوگۆیانه‌ی نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیا به‌رێوه ده‌چێت؟ ئومێدت هه‌یه بتوانن سه‌ربكه‌ون؟ بارودۆخی كۆبانێ چۆنه ئێستا؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كی هه‌موومان بریتییه له به‌رانگاربوونه‌وه‌ی داعش. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا چونكه ئه‌مه بۆ گه‌یشتنه به چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌ی كورد له‌وێ. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له رۆڵی خۆمان له‌وباره‌یه‌وه.
فرانس 24: ئێوه‌ش شه‌خسی به‌رده‌وام به‌شدارن له‌و گفتوگۆیانه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئێمه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
فرانس 24: ئایا توركیای هیچ یارمه‌تی پێشكه‌شتان كرد كاتێك داعش له كوردستان نزیكبووه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌وان فرۆكه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نییان نارد.
فرانس 24: ئێوه یارمه‌تیتان له ئێرانه‌وه پێگه‌یشت و هێشتاش به‌رده‌وامه.
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ ئێرانیش به ته‌قه‌مه‌نی یارمه‌تییان داین.
فرانس 24: ئایا ئه‌وان به‌رده‌وامن له یارمه‌تیدان؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ هه‌ندێكجار یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن و به‌رده‌وامن.
فرانس 24: ئه‌وان یه‌كه‌م لایه‌ن بوون به‌ده‌نگتانه‌وه بێن و یارمه‌تیتان بده‌ن.
سه‌رۆك بارزانی: یه‌كه‌م فرۆكه‌ی ته‌قه‌مه‌نی له لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه نێردرا.
فرانس 24: ئایا هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئێران، ئه‌مه‌ریكا و لایه‌نه كوردییه‌كان؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ نییه.
فرانس 24: ده‌مه‌وێت بچمه سه‌ر بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی. چه‌ند مانگێك لهمهوپێش بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی چاره‌ی خۆنووسینتان، دیاره رووداوی دیكه به‌دوا داهات وه‌كو نزیكبوونه‌وه‌ی داعش له كوردستان. ئایا ریفراندۆم له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین له كوردستان ساز ده‌كرێت؟
سه‌رۆك بارزانی: مافی چاره‌ی خۆنووسین مافێكی یاسایی و سروشتی گه‌لی ئێمه‌یه و گه‌لی خۆمان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی خۆیان ده‌ده‌ن. بۆیه كاتێك گه‌ل ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت، ده‌بێت بتوانێت موماره‌سه‌ی بكات و هیچ كام له رووداو و پێشهاته‌كان ناتوانن رێگری له‌م پرۆسه‌یه بكه‌ن چونكه ئه‌مه پرۆسه‌یه و هیچ شتێك نابێته به‌ربه‌رست و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه. ره‌نگه چوارچێوه‌ی زه‌مه‌نی یاخود كاته‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتبێت، به‌ڵام له‌م پرۆسه‌یه و له موماره‌سه‌كردنی مافی سروشتی خۆمان ناگه‌ڕێینه دواوه.
فرانس 24: ئه‌و ریفراندۆمه ساڵی داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كرێت؟
سه‌رۆك بارزانی: ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی ئه‌و بابه‌ته‌یه و بڕیاره‌كه هی ئه‌وانه، به‌ڵام كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ش هه‌ر له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
فرانس 24: به‌ڵام پێویستیشه له لایه‌ن دراوسێ و هاوپهیمانهكانتهوه قبووڵ بكرێت و زۆرێك له‌وانیش له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نین.
سه‌رۆك بارزانی: بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و ریفراندۆمه بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان چی بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر چاره‌نووس و مافی چاره‌نووسی خۆیان كه هه‌یانه، به‌ڵام ورده‌كاری دواتری ئه‌و ریفراندۆم و بڕیاره دواتر باسی لێوه ده‌كرێت. ئێمه هیوادارین كه‌س رێگریمان لێ نه‌كات له ماف و خواست خه‌ڵكی كوردستان، گه‌لی كوردستان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن، هیچ كه‌سیتر مافی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان نییه جگه له گه‌لی كوردستان خۆی.
فرانس 24: ده‌مه‌وێت بێمه سه‌ر باسی كه‌ركووك كه شارێكی ره‌مزییه. ئێوه به سوود وه‌رگرتن له هێڕشهكانی داعش كۆنترۆڵی كه‌ركووكتان كرد. ئایا هه‌رگیز ئێوه كه‌ركووك ده‌ده‌نه‌وه حكوومه‌تی فیدراڵ یاخود پێتان وایه بۆ هه‌تا هه‌تایه هی كوردستانه؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌لای ئێمه‌وه، كه ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه، كه‌ركووك به‌شێكه له كوردستان. ئێمه رێككه‌وتنێكی ده‌ستووریمان هه‌بوو كه پرۆسه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری و ریفراندۆم بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك تا بڕیار له‌سه‌ر شاره‌كه‌یان بده‌ن. خه‌ڵكی كه‌ركووك هه‌ر چ بڕیارێك بده‌ن ئێمه رێزی لێ ده‌گرین، به‌ڵام له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئێمه هه‌رده‌م گوتوومانه كه‌ركووك به‌شێكه له كوردستان و له‌مه پاشگه‌ز نابینه‌وه، به‌ڵام چۆنێتی ئیداره‌كردنی بارودۆخی شاره‌كه، ئه‌وه پێویسته رێكخستنێكی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئیداره‌كردنی شاره‌كه و بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و عادیلانه پێكهاته‌كان به‌شدار بن له ئیداره‌ی كه‌ركووك.
فرانس 24: له پشتی جه‌نابته‌وه، ئاڵایه‌كی كوردستان و عێراقی لێیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو رووداوه‌كان، هێشتا هه‌ست ده‌كه‌ن ئێوه سه‌ر به عێراقن.
سه‌رۆك بارزانی: خۆی له راستیدا هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق به گوێره‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌ی به به‌ڵێ ده‌نگمان بۆدا. به‌ڵام حه‌قیقه‌تێك هه‌یه كه عێراق له دوو نه‌ته‌وه پێكهاتووه: كورد و عه‌ره‌ب. پێویسته ئێمه هاوبه‌ش بین. من نامه‌وێت هیچ پێناسه‌یه‌كی دیكه بده‌م بۆ چۆنێتی هاوبه‌ش بوون له عێراق.
فرانس 24: پێت وایه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی 10 ساڵی رابردوو بۆ دروستكردنی عێراقێكی یه‌كگرتوو فه‌شه‌لیان هێناوه؟ هیچ هیوایه‌كتان هه‌یه بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو یان پێت وایه عێراق بووه‌ته رابردوو؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌وه به‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی جۆره حوكمڕانییه‌ك په‌یڕه‌و ده‌كرێت له لایه‌ن حوكمڕانانی ئه‌وێ، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ی رابردوو دووباره بكه‌نه‌وه، به‌ڵێ ئه‌وه عێراق به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پابه‌ندبن به ده‌ستوور، ئه‌وه به‌ڵێ ره‌نگه ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ رزگاربوونی عێراق.
فرانس 24: هه‌ر سه‌باره‌ت به‌مه، دوا كات بۆ ئه‌م حكوومه‌ته نوێیه نزیك بووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه 8ـی كانوونی یه‌كه‌مه، له‌وانه كێشه‌ی پێشمه‌رگه، كه‌ركووك و نه‌وت، به‌تایبه‌تیتر دوای ئه‌وه‌ی ئێوه نه‌وتان له رێی توركیا به بۆڕی هه‌نارده كرد و ده‌ره‌نجام حكوومه‌تی عێراقی بودجه‌ی ئێوه‌ی بڕی. پێت وایه تا 8ـی كانوونی یه‌كه‌م ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م كێشانه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئێستا پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستی پێكردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له‌م كێشانه و ئێمه‌ش نه‌رمیمان نواندووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی هه‌مانه. ئێمه‌ش نییه‌تمان چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه چاره‌سه‌ر نه‌كران، ئه‌وكات ئێمه ناتوانین تا هه‌تایه چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی نادیار بكه‌ین، ئه‌وسا ئێمه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر بڕیارێكی پێویست ده‌ده‌ین.
فرانس 24: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه رێككه‌تن تا 8ـی كانوونی یه‌كه‌م، ئاماده‌ن به‌رده‌وام بن له گفتوگۆ یاخود ئه‌مه دوا واده‌یه‌كی كۆتاییه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه تا ئه‌وكات چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئیتر ته‌واو؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌و بڕیارێكی ده‌سته جه‌معی پارته سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانی كوردستانه، من ناتوانم پێشبینی بكه‌م ئه‌م بڕیاره چی ده‌بێت.
فرانس 24: له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت، ئێوه رێك چیتان ده‌وێت؟ ئێوه ده‌تانه‌وێت كوردستان ده‌سه‌ڵاتی گه‌ڕان و بهرههمههێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌بێت و حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌سه‌ڵاتی له‌وباره‌یه‌وه نه‌بێت؟ یاخود ئاماده‌ن ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ به‌غدا دابه‌ش بكه‌ن له‌سه‌ر نه‌وتی كوردستان؟
سه‌رۆك بارزانی: له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه كه نه‌وت و غاز موڵكی هه‌موو عێراقییه‌كانه و داهاته‌كه‌شی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه. ئێمه كێشه‌مان له‌سه‌ر ئه‌مه نییه. ئێستا ده‌رفه‌تێكی نوێی هاتۆته پێش، وه‌زیرێكی نوێی عێراقی هه‌یه كه نیشتیمانپه‌روه‌رێكی كۆن و دۆستێكی نزیكی ئێمه‌یه، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو لێره‌بوو، و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته جۆره رێككه‌وتنێك و هیوادارین ئیتر ئه‌و كێشه‌یه كۆتایی پێبێت.
فرانس 24: ئایا ئێوه متمانه‌تان زیاتر به‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه هه‌یه وه‌ك له نوری مالیكی؟
سه‌رۆك بارزانی: حه‌ز ناكه‌م باسی ئه‌م بابه‌ته شه‌خسییانه بكه‌م لێره.
فرانس 24: خه‌ون ده‌بینی رۆژێك بێت ببیت به سه‌رۆكی هه‌موو كوردان و پێـت وایه ئه‌م خه‌ونه له هه‌موو كات زیاتر نزیكتره له به‌دی هاتن؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌رگیز خه‌وم نه‌بینیوه ببمه سه‌رۆك و قه‌ت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شم نه‌كردووه ببمه سه‌رۆكی هه‌موو كوردان، به‌ڵام هیچ كات گومانم نه‌بووه كه رۆژێك دێت كورد ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێت و هه‌رچی قوربانییه‌ك پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت من ئه‌نجامی ده‌ده‌م. گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، گرنگ نییه كێ سه‌رۆكی ده‌بێت.
فرانس 24: دوای ئه‌مه ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی جه‌نگه‌كه؟
سه‌رۆك بارزانی: له‌م ماوه‌یه سه‌رم له هه‌موو به‌ره‌كانی جه‌نگ داوه به‌ڵام دوای ئه‌مه ده‌چم به‌دواداچوون و چاودێری پێشهاته نوێیه‌كانمان ده‌كه‌م.
فرانس 24: هیواتان هه‌یه كه ده‌ره‌نجام ده‌یبه‌نه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئێمه باوه‌ڕمان به سه‌ركه‌وتن هه‌یه.
