پەیامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی هەولێره‌وه
هه‌روه‌ها داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێزی شاری هەولێر و تێکڕای هەرێمی کوردستان دەکەین، وەک هەمیشە لە ئاستی بەرپرسیاریه‌تی و چاوکراوە بن و هه‌مووان دڵنیا دەکه‌ینەوە کە ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هەموو هەوڵێک دەگرنە بەر بۆ پاراستنی ئاسایش وسەقامگیریی هەرێم، كاروانى ئاوەدانى و به‌ره‌وپێشچوونیش ناوەستێت و ئەم کردەوانە حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان ناترسێنن.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
19ی نۆڤەمبەری 2014
