وردەكاری دامەزراندنی مامۆستایان
بەكر كەریم، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی فۆرمی دامەزراندنی مامۆستایان دەكرێت و بۆ ماوەی 7 رۆژ بەردەوام دەبێت.
وەك بەكر كەریم باسیدەكات، دەرچووانی كۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی وەرزش وەك مامۆستای ئامادەیی، دەرچووانی پەروەردەی بنیات و پەیمانگاكانی هونەرەجوانەكان، وەرزش و كۆمپیوتەر وەك مامۆستای بنەڕەتی دادەمەزرێن و تەنها ئەو دەرچووانە دەتوانن فۆرم وەربگرن.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر راشیگەیاند لە كۆی 4 هەزار كورسی دامەزراندن، هەزار و 190 كورسی بەر هەولێر كەوتوون و ئەوانیش بەپێی پێویستی و پسپۆری بەسەر 7 پەروەردە دابەشكراون.
پەروەردەی سۆران: 270 كورسی دامەزراندن
پەروەردەی مێرگەسۆر: 260 كورسی دامەزراندن
پەروەردەی شەقڵاوە: 250 كورسی دامەزراندن
پەروەردەی چۆمان: 145 كورسی دامەزراندن
پەروەردەی رواندز : 100 كورسی دامەزراندن
پەروەردەی كۆیە: 210 كورسی دامەزراندن
پەروەردەی مەخموور: 70 كورسی دامەزراندن
بەكر كەریم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە بەهۆی زۆری مامۆستا و پێویست نەبوون هیچ مامۆستایەك لە سنووری پەروەردەی هەولێر دانامەزرێت، دەرچووانیش دوای 5 رۆژ لە كۆتاییهاتنی وادەكە دەتوانن فۆرمەكان بگەڕێننەوە پەروەردەكان.
