کەرکووک؛ زیاتر له یەک ملیار دینار دەستی بەسەرداگیرا

کەرکووک؛ زیاتر له یەک ملیار دینار دەستی بەسەرداگیرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک دەڵێت، "لە ھەڵمەتێکی تایبەتی ھێزەکان لە باشووری شاری کەرکووک یەک ملیار و دووسەد و حەفتا و پێنج ھەزار دینار دەستی بەسەردا گیرا."

عەمید "سەرحەد قادر" بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: "بەپێی زانیاریەکی ورد کە دەستمان کەوتبوو ھەندێک کەس پارە لە شارۆچکەی حەویجەوە دێننە شاری کەرکووک و دەیکەنە دۆلار ئەوە بوو لە ھەڵمەتێکی تایبەتی ھێزەکان لە باشووری شاری کەرکووک یەک ملیار و دووسەد و حەفتا و پێنج ھەزار دینار دەستی بەسەردا گیرا لەگەڵ ئەو کەسانەی ھێنا بوویان دەستگیر کران."

گوتی: "تاکو ئێستا دەرنەکەوتووە بۆ چ کەسێکیان ھێناوە بەڵام لێکۆڵینەوەکانمان دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی زانیاری تەواو وەربگرین کە کێن لە پشتی ئەم کارەوە."

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە تیرۆریستانی داعش لە سنورەکانی خۆیانەوە پارەی عێراقی رەوانەی کەرکووک دەکەن و پاشان دەیکەنه دۆلار و بۆیان دەگەڕێننەوە.
Top