داعش لە میحوەری رەبیعە پاشەکشەی کرد
ليوا هاشم سیتەیی، فه‌رمانده‌ى ليواى هه‌شتى پێشمه‌رگه بە رووداوی راگه‌ياند: "ئه‌وه‌ى ئێمه به‌چاو ده‌بينين 13 ئۆتۆمبێلی داعش سووتێنراون کە چواریا هەمەرن". گوتیشی "تا ئێستا زیاتر لە 10 ته‌رميان له‌دواى خۆيان‌دا به‌جێهێشتووه".
فه‌رمانده‌ى ليواى هه‌شتى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه "هه‌ر چه‌ند تائێستا ته‌قه هه‌ر هه‌يه، به‌ڵام چەکدارانی داعش پاشه‌كشه‌يان كردووه و به‌ره‌به‌ره ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانيان".
هەروەها رائید فەهمی، لە فەرماندەیی سپیلک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە پێشمەرگە و چەکدارانی داعش هێندە لێکنزیکبوونەوە کە شەڕی رومانە بە رومانە لە نێوانیاندا روویدا.
فەرماندەکانی پێشمەرگە رایانگەیاند کە لە شەڕەکەدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
رووداو
