فڕۆكە جەنگییەكان بۆردوومانی سەعدییە دەكەن.. زیانی زۆر بەر داعش كەوتووە

 فڕۆكە جەنگییەكان بۆردوومانی سەعدییە دەكەن.. زیانی زۆر بەر داعش كەوتووە
لە بەیانیی ئەمڕۆوە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق بۆردوومانی شارەدێی سەعدییەی سەر بە شاری خانەقین دەكەن و بە گوتەی سەرچاوەیەك زیانی زۆر بەر تیرۆریستان كەوتووە.

بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی 70 لیوا (محەممەد قادر)، بە KDP.info-ی راگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆوە چەند فڕۆكەیەكی جەنگی كە بەپێی زانیارییەكان سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراقن، بۆردوومانی بارەگا و موڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە ناو ناحیەی سەعدییە دەكەن.

لیوا (محەممەد) گوتیشی، بەپێی زانیارییەكان لەو بۆردوومانەدا زیانی گەورە بەر داعش كەوتووە و هەروەها چەكدارەكان لە ناوچەكە پەرتەوازە بوون.

ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە ئەوەیشی خستە روو كە، تاوەكو ئێستا بۆردوومانی فرۆكەكان بەردەوامە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر دەخەنە روو.
Top