پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی تیرۆریستانی له‌ میحوه‌ری زوممار و ره‌بیعه‌ تێكشكاند

پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی تیرۆریستانی له‌ میحوه‌ری زوممار و ره‌بیعه‌ تێكشكاند
كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ میحوه‌ری زوممار و ره‌بیعه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و توشی شكستێكی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی هاتن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه‌ و شكستیان به‌ هێرشه‌كه‌یان هێناو و ژماره‌یه‌ك لاشه‌شیان له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا به‌جێ ماوه‌.
Top