هەوڵێكی خۆش لەبارەی مووچەی مانگی 10
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ژمێریاری چەند وەزارەتێك دەست كەوتوون ژمێریارەكان ئاگاداركراونەتەوە كە لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی 10 ئامادە بكەن.
بەپێی ئەو زانیاریانە، ئەوەش بە ژمێریارەكان گوتراوە ،راستەوخۆ دوای كۆتایی هاتنی مووچەی مانگی ئەیلول دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10.
عوسمان ساڵح بەرێوەبەری گەنجینەی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند: بۆ ئەوەی لیستەكانیان ئامادە بێت فەرمانگەكان ئاگاداركراونەتەوە كە لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە بكەن، ئەگەر بەیانی بڵێن مووچەی مانگی 10 دەست پێدەكات ئێمە لیستی مووچەكانمان ئامادەیە و كێشەمان نابێت.
عوسمان ساڵح،گەشبینە كە لە ماوەیەكی كەمدا دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەست پێ بكات، لەسەرەتای ئەم هەفتەیە چەندین وەزارەت و دامودەزگا مووچەیان بەسەردابەشكراوە و ئومێد هەیە بە زووترین كات كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بهێندرێت.
لە رۆژی 4ی 11ی 2014 بە دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە مووچەی مانگی ئەیلول كراوە و چەند وەزارەتێكیش ماون مووچەكانیان وەربگرن.
باسنیوز
