ئه‌رده‌لان نوره‌دین: پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌گاته هه‌رێم
ئه‌رده‌لان نوره‌دین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ڕێكه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌رێم ڕێكه‌وتنێكی مه‌بده‌ئیه‌و هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولاو هه‌نگاوی دیكه‌شی به‌دوادادێت.
گوتیشی:"بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌داو له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر كرا ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای گه‌یشتنی (500) ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه‌ی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ناردنی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ كۆمپانیای سۆمۆ به‌رامبه‌ر به‌و بڕه پاره‌یه نییه به‌ڵكو به شێوه‌یه‌یكی هه‌میشه‌یی ئه‌و بڕه نه‌وته ده‌نێردرێت بۆ به‌غدا و له به‌رامبه‌ردا ته‌نها یه‌ك سلفه بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت كه 500 ملیۆن دۆلاره. به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراق، ده‌بێت به‌غدا (500) ملیۆن دۆلار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ هه‌میشه‌یی.
