شەڕی داعش پێی سەلماندین پێویستە ئاسایشێكی نەتەوەیی تایبەت بە خۆمانمان هەبێت
هەروەها محەمەد تۆفیق رەحیم گوتی: بۆ بەشداری كورد لە حكومەتی ناوەندی بەغدا، راستە كۆبوونەوەیەك لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان كرا، بەوەی ئایا كورد چۆن بەشداری بكات، یان بەشداری نەكات؟ بەڵام هێشتا كۆبوونەوەكە تەواو نەببوو، ناوی وەزیرەكان لەناو پەرلەمانی عێراق خوێندرایەوە، لەبەر ئەوە پێشتر بڕیاری بەشداریكردن درابوو، چونكە لەو كاتەی كۆبوونەوەكە بەڕێوەدەچوو، عەبادی لە تەلەفزیۆنەوە ناوی وەزیرەكانی دەخوێندەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە بڕیارەكە لەو كۆبوونەوەیە نەدراوە.
شایانی باسە تۆفیق رەحیم گوتی: ئەم واقیعە بە نیسبەتی هێزە دەرەكییەكانەوە زۆر گرنگە، چونكە دەریخست، كە دێن پەلاماری كورد دەدەن، پەلاماری نەتەوەیەك دەدەن، نەك پەلاماری حزبێكی سیاسی، راشكاوانەتر تیرۆریستان كاتێك هێرش دەكەنە سەرمان، هێرش دەكەنە سەر كوردستان و جیاوازی لە نێوان ئەم حزب و ئەو حزب ناكەن، ئەوان كاتێك پەلاماری هەرێمی كوردستان دەدەن، دەیانەوێت ئەم ئەزموونە تێكبشكێن و جارێكی دیكە كورد بكەنەوە بە ژێردەستە، لایەنێكی دیكە كە پێشتر باسی قەیرانەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقمان كرد، چارەسەركردنی ئەو قەیرانانە لەگەڵ عێراق بەوە نابێت دەستوور چی وتووە و چی لە دەستووردا هاتووە، بەڵكو چارەسەری ریشەیی ئەوەیە هەرێمی كوردستان چەند بەهێزە .
لە كۆتایی قسەكانیدا رەحیم گوتی: مەسەلەی پارێزگاری سلێمانی پێوەندی بە پارێزگاری هەڵەبجەوە نییە، ئێمە وەك بزووتنەوەی گۆڕان زۆرمان پێ باشە دادگا ئەو بڕیارەی داوە، ئەگەر ئەو بڕیارەش جێبەجێ نەكرێت، ئەوا بەرپرسیاریەتی دەكەوێتە سەرشانی هەموو لایەنەكان، بۆیە بڕیارەكە زۆر دروست و رێكوپێكە و هەموو لایەك ناچار دەكات لەمەودوا كە كۆدەبنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە كۆببنەوە نەك بۆ كات كوشتن.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1001)
