وێڕای قەیرانی ئابووریش حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاری ئاوارەكانی كردووە
یەعقوب یوسف هەروەها گوتی: «ئێمە سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان دەكەین كە سەڕەرای بارودۆخی دارایی و بڕینی بودجە و تێكچوونی بواری ئابووری و بژێوی ژیانیان، بەڵام بەدەنگ ئاوارە كریستیانەكانەوە هاتن، ئەمەش حاڵەتێكی چاوەڕوانكراو بوو بۆ میللەتێك كە لە دێرزەمانەوە لەگەڵ تائیفەی كریستیان و ئاینزاكانی دی بەلێبوردەیی و ئاشتییانە پێكەوە ژیاون، بەپێچەوانەی ناوچەكانی عێراق كە بەهیچ شێوەیەك هەست بە ئارامی و سەقامگیری ناكەین و پێمانوایە گەر ناوچەكانیش ئازاد بكرێت گرووپە تیرۆریستیەكان و بیروبۆچوونی دەمارگیری و توندڕەویی لەم ناوچانە هەر دەمێنێت، هەربۆیە لەكاتی گەڕانەوەی ئاوارە كریستیانەكانیشدا پێویستە زەمانەتێكی نێودەوڵەتی یا زەمانەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو ناوچانە هەبێت، بە پێچەوانەوە باوەڕناكەم زۆربەی خێزانە كریستیانەكان جارێكی دی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان. بوونی سەقامگیریی لە ناوچە مەسیحی نشینەكان مەرج و كار و كاتی دەوێت، بەتایبەتی لە ناوچەیەكدا كە عەقڵییەتی شۆڤێنی و دەمارگیریی رەگی داكوتابێت».
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1001
