ئەم هەفتەیە دەستوور گفتوگۆ دەكرێت

 ئەم هەفتەیە دەستوور گفتوگۆ دەكرێت
گوتەبێژی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەست بە گفتوگۆكردن لەبارەی دەستووری هەرێمی كوردستانەوە بكرێت.

گوتەبێژی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان (محەممەد عەلی یاسین)، بە Kdp.info-ی راگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دەستووری هەرێمی كوردستانەوە، كۆ ببێتەوە.

(محەممەد) گوتیشی، ئەمە جارێ تەنیا گفتوگۆیەكی سەرەتایی دەبێت لە نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و فڕاكسیۆنەكان و دواتر بڕیار دەدرێت چی بكرێت.

زیاتر گوتی، دیار نییە كەی لە هۆڵی پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی دەست بە گفتوگۆكان لەبارەی دەستوورەوە دەكرێت و تەنیا سەرۆكایەتیی پەرلەمان و فڕاكسیۆنەكان دانیشتنێكی لەبارەوە ساز دەدەن و ئەوكات ڕوون دەبێتە چۆن دەبێت.
Top