لە سەعدییە داعش و چەكدارە شیعەكان رووبەروی یەكتر بوونەوە
وتەبێژی هێزەكانی پێشمەرگە لە گەرمە سێر، عەمید ئەحمەد لەتیف، تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئێوارەی دوێنێ هێزێكی چەكداری شیعەی سەر بە گروپی "عەصائبی ئەهلی حەق" لە سنووری پارێزگای دیالە، لە گوندی "عەساترە"ی سەر بە شارەدێی سەعدییە هێرشیان كردەسەر چەكدارانی داعش.
عەمید ئەحمەد وتیشی، پێكدادانێكی قورس لە نێوانیاندا روویدا و هەرچەندە چەكدارە شیعەكان لەسەرەتای پێكدادانەكە توانیان بۆ ماوەی چەند كیلۆمەترێك پێشڕەوی بكەن، بەڵام دواتر بەهۆی زۆربوونی ژمارەی چەكدارانی داعشەوە، چەكدارە شیعەكان تێكشكان.
وتەبێژەكەی هێزەكانی پێشمەرگە راشیگەیاند، لە شەرەكەدا ژمارەیەك لە چەكدارەكانی داعش كوژران بەڵام ژمارەی زیانەكانی چەكدارە شیعەكان زیاتر بووە و لە ناوچەكەش دوورخراونەتەوە و ژمارەیەك ئۆتۆمبیلیشیان تێكشكاون.
