له موسڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هه‌ڵاتن
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌عید مه‌موزینی، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش به دوو چین ڕیزه‌كانی داعشیان جێهێشتووه و له سه‌نته‌ری شاری موسڵ به چه‌كه‌وه به‌ره‌و سوریا هه‌ڵاتوون. چینێكیان دوێنێ شه‌و و ئه‌وانی تریش ئه‌مڕۆ هەڵهاتوون.
مه‌موزینی گوتی: ئەو چەکدارانە له‌به‌ر ئاژاوه‌ی ناوه‌خۆیی و لە ترسی پێشمه‌رگه هه‌ڵاتوون كه ژماره‌یان 75 چه‌كداره 5 چه‌كداریان به ڕه‌گه‌ز سعوودین. هه‌موویان لە ناو داعشدا زۆر چالاک بوونە و به‌شداری شه‌ڕه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه .
