لە جەلەولا بۆمبێك بە چەكدارانی داعشدا تەقییەوە

لە جەلەولا بۆمبێك بە چەكدارانی داعشدا تەقییەوە
لەشارەدێی جەلەولای سە ربە خانەقین، لە كاتێكدا ژمارەیەك چەكداری داعش سەرقاڵی دانانی بۆمبی چێندراو بوون، یەكێك لەو بۆمبانە بە خۆیاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج چەكدار دەكوژرێن و بریندار بوون.


وتەبێژی هێزەكانی پێشمەرگە لەگەرمەسێر، عەمید ئەحمەد لەتیف، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە شارەدێی جەلەولا، لە كاتێكدا چەكدارانی داعش خەرێكی چاندنی بۆمب بوون، یەكێك لەو بۆمبانە بە خۆیاندا تەقییەوە.



عەمید ئەحمەد لەتیف، گوتی: بە پێی زانیارییەكان، لە ئاكامی ئەو تەقینەوەیە سێ چەكداری داعش كوژران و دوانیش برینداربوون.
Top