فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوه‌ڕاستی كۆبانێ
هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تیرۆریستانی داعش له به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی شاركهوه هێرشیان كرده سه‌ر ده‌روازه‌ى سنووری مورشید پینارو شه‌ڕێكی زۆر قورس له نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه به پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و له نێوان تیرۆیستانی داعشدا رووی دا‌و له ئه‌نجامدا تیرۆریستان تێك‌شكێنران و 12 تیرۆریستیان لێ كوژرا، یه‌كێكیان به پله‌ى ئه‌میره.
هاوكات له باشووری كۆبانێ به درێژایی شه‌وى رابوردوو شه‌ڕ به‌رده‌وامبوو، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ى رۆژئاوای شاركه هێزه‌كانی یه‌په‌گه چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر تیرۆریستانی داعش و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریستانیان لێ كوشتن. هاوكات رۆژى شه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی ئاسمانییان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌و له‌ئاكامدا دووكه‌ڵێكی چڕ له‌و مۆڵگانهوه به‌رز بووه‌وه.
