شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەمریكا دەکات
د.فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 15-11-2014 بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدار و كۆبوونەوەیەك لە وڵاتی ئەمریكا بەیاوەری لەگەڵ فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەو وڵاتە دەكەین.
د.فوئاد حوسێن گوتیشی:" ئامانجی سەردانەكە بینینی بەرپرسانی كۆشكی سپی و وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی شەڕی داعش و هەندێك مژاری دیكەی گرنگ".
هەروەها سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند، بڕیارە لەسەردانەكەیاندا لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیرانیش كۆببنەوە.
رووداو
