سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا گەیشتە هەولێر

 سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا گەیشتە هەولێر
سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا كاژێر 5 و نیوی ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لەلایەن وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

جەنەڕال مارتن دێمپسی، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2014گەیشتە بەغدا.

سەرۆك ئەركانی سوپای ئەمریكا ، ئێوارە لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گەورە بەرپرسانی حكومی و پێشمەرگە كۆدەبێتەوە .

برێت ماكگورك ، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق و ئیران و نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە هاوپەیمانی دژی داعش، پێش هەمووان لە تویتێكدا هەواڵی سەردانی سەرۆك ئەركانی ئەمریكای بۆ بەغدا بڵاوكردەوە .

ئەو سەردانەی سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا بۆ عێراق پێشتر رانەگەیێندرابوو ، تائێستا تەواوی بەرنامەی سەردانەكەی جەنەڕال مارتن دێمپسی بۆ ناوچەكە دیار نییە.







رووداو
Top