سەرۆك ئەركانی ئەمریكا سەردانی كوردستان دەكات

 سەرۆك ئەركانی ئەمریكا سەردانی كوردستان دەكات

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند: " بڕیارە ئەمڕۆ جەنەراڵ مارتین دیمبسی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا بگاتە هەولێری پایتەخت و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە کۆببێتەوە".

بەپێی زانیارییەكانی ، سەرۆك ئەركانی سوپای ئەمریكا ، ئێوارە لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گەورە بەرپرسانی حكومی و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆدەبێتەوە.

بریت ماکگورك ، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران و نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە هاوپەیمانی دژی داعش ، پێش هەمووان لە تویتێكدا هەواڵی سەردانی سەرۆك ئەركانی ئەمریكای بۆ بەغدا بڵاوكردەوە .

ئەو سەردانەی سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا بۆ عێراق پێشتر رانەگەیێندرابوو ، تائێستا تەواوی بەرنامەی سەردانەكەی جەنەڕال مارتن دیمبسی، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا بۆ ناوچەكە دیار نییە.









رووداو
Top