له كۆبانێ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان له پێشڕه‌ویدان
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه شه‌ر و پێكدادانى توند له نێوان شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى داعش له رۆژهه‌لات و باشورى كۆبانێ هه‌یه و هێزه‌كانى شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه توانیویانه له هه‌ر دوو قۆله‌وه پێشره‌ویه‌كى باش بكه‌ن و زیانێكى گه‌وره به چه‌كدارانى داعش بگه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه دواى ئه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان چونه‌ته ناو كۆبانێ، خه‌لكى شاره‌كه په‌یتا په‌یتا به‌ره‌و شاره‌كه‌یان ده‌گه‌رێنه‌وه.
