شه‌نگال.. داعش خانووى هاوڵاتيان ده‌ته‌قێنێته‌وه‌

شه‌نگال.. داعش خانووى هاوڵاتيان ده‌ته‌قێنێته‌وه‌
له‌ ده‌ڤه‌رى شه‌نگال له‌ماوه‌ مانگێكدا داعش نزيكه‌ى 60 خانووى هاوڵاتيانى ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى لقى موسڵى پارتى ديموكراتى كوردستان، سه‌عيد مه‌موزينى، به‌ ئاژانسى هه‌واڵى پامنێرى ڕاگه‌ياند: چه‌كدارانى ڕێكخراوى تيرۆريستى داعش له‌ماوه‌ى يه‌ك مانگدا نزيكه‌ى 60 خانووى هاووڵاتيانیان له‌ شه‌نگال ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

مه‌موزينى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: چه‌كدارانى داعش دواى شكسته‌ يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانىان به‌ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، ئێستا هه‌وڵ دەدەن ماڵه‌كان و بيناى فه‌رمانگه‌ حكوميه‌كان بتەقێننەوە.
Top