هەولێر و بەغدا رێكدەكەون

هەولێر و بەغدا رێكدەكەون
حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا رێككەوتن كە بگەنە چارەسەرێكی گشتگیر بۆ كێشەكانی نێوانیان و وەك هەنگاوی یەكەمیش سێ بڕیار دەركراون.

رۆژی پێنجشەممە 13/11/2014، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامدا.

بەپێی‌ راگەیێندراوی كۆبوونەوەكە كە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتى هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بڵاویكردووەتەوە، دوای گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار، هه‌ردوولا رێككه‌وتن كه‌ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكی یه‌كسان و گشتگیر بۆ كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش بڕیار درا:

1- حكومه‌تی فیدراڵ بڕی (500) ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ حكومه‌تی هه‌رێم.

2- حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه‌ بڕی (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خام ده‌خاته‌ ژێر ركێفی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌.

3- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چه‌ند رۆژی نزیكی داهاتوودا سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك بۆ به‌غدا ده‌كات، بۆ دانانی چاره‌سه‌ری گشتگیر و یه‌كسان و ده‌ستووری، بۆ ته‌واوی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان.








رووداو
Top