بەرپرسی بڵاوکراوەکانی داعش دەستگیر کرا

 بەرپرسی بڵاوکراوەکانی داعش دەستگیر کرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک رایگەیاند, ھێزەکانمان توانیویان لە باشوری کەرکووک بەرپرسی کارو چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش دەستگیر بکەن.



عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند:" لە ھەڵمەتێکدا لە باشوری شاری کەرکووک ھێزەکانی پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک توانیویانە ئیسماعیل خەلەف زامن کە ناوی دایکی روایە حوسێنە دەستگیر بکەن.
گوتیشی: ئەو تیرۆرستە لە دایکبووی ١٩٩٠ و دانیشتووی گوندی شەجەرەی سەر بەشارەدێی عەباسیە لە باشوری شاری کەرکووک، بەرپرسی کارو چالاکییەکانی داعش بووە و خاوەنی ئەنتەرنێتە و کاری ھەواڵگری و ڕاگەیاندنیان بۆ دەکات بەتایبەت بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆکانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و خاوەنی چەندین پەیجە لەو تۆڕە.





PNA
Top