پێشمەرگە لە رۆژئاوای كەركووك پێشڕەوی دەكات
ئەنوەرى حاجی عوسمان، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا لە بەرەی شەڕە لە میحوەری کەرکووک، رایگەیاند:" شەڕ لە بەرزاییەکانی گوبێبە و خەرابەڕووت و رۆژئاوای کەرکووک بەردەوامە".
سەبارەت بە دۆخی پێشمەرگە لە شەڕەکە ئەنوەری حاجی عوسمان گوتی:" دۆخی پێشمەرگە زۆر باشە و ئێستا هەمەرێکی چەکدارانی داعش کەوتووەتە دەستمان، چەند تەرمێکی چەکدارانی داعشیش لە دەستی پێشمەرگەدان".
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکووک گوتیشی،"ئەمڕۆ پێشڕەویمان کردووە و لە بەرامبەردا داعش نەیتوانیوە هیچ پێشڕەوییەک بکات، هەروەها زەبری زۆر تووندمان لێداون".
لە سەرلەبەیانی دوێنێوە شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش لە زنجیرە چیاکانی خرابەڕووت لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک بەردەوامە و دوێنیش بەهۆی بەرپەرچدانەوەی پێشمەرگە و بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان، 19 چەکداری داعش کوژران کەیەکێکیان پلەی ئەمیری هەبوو.
رووداو
