هۆشیار زێباری، كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی بە ئەمەریكا گەیاند

 هۆشیار زێباری، كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی بە ئەمەریكا گەیاند
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق ھۆشیار زێباری لە کۆبونەوەیەکدا لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکا باسی لە کێشەی مووچە و بودجەی ھەرێمی کوردستان کردوە.



ھەر بەپێی راگەیاندراوەکە، ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ برێت ماکگۆرک جێگری یاریدەدەری وەزیری دەروەی ئەمریکا و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پرسی مووچە و بودجەی ھەرێمی کوردستانی خستۆتەڕوو. گفتوگۆکانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لە بارەی بودجە و مووچە و پرسی نەوت و بودجە بۆ ئەمریکیەکان باسکردوە، بەڵام ناوەرۆکی ئەو پرسە لە راگەیاندراوەکە زۆرتر باسی لێوە نەکراوە.
Top