عادل عەبدولمەهدی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە
عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراق، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی کێشەکانی نەوت لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2014، عادل عەبدولمەهدی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی عێراقی لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
رووداو
