گوندی "بارێ" لەشنگال كۆنتڕۆلكرایەوە

 گوندی
جەنگاوەرەكانی ئێزدی و هێزەكانی پێشمەرگە لە چیای شنگال هێرشیان كردووەتە سەر چەكدارانی داعش و گوندی بارێیان لە رۆژئاوای شارەكە كۆنتڕۆلكردووەتەوە.

مەحما خەلیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چیای شنگالەوە رایگەیاند، کە "هێرشیان كردووەتە سەر داعش و گوندی بارێیان لە دەستی چەكدارانی داعش دەرهێنراوە".

مەحما خەلیل راشیگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە و جەنگاوەرانی ئێزدی لە شەودا هێرشیان كردووەتە سەر داعش و گوندەكەیان لەدەست چەكداران دەرهێناوە.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق راشیگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارە ئێزدییەکان، لانی كەم 10 چەكداری داعشییان لەو هێرشەدا كوشتووە و چەكدارێكیش بە دیل گیراوە و ئێستا لای پێشمەرگە و جەنگاوەرانە.

گوندی بارێ دەكەوێتە رۆژئاوای شنگال و بە گوندێكی ستراتیژی دادەنرێت، بەو پێیەی گرێدراوی چەندین ناوچەی دیكەیە لە شنگال.









رووداو
Top