تەقینەوەیەک لە بەردەم ئاسایشی کەوکەس روویدا

 تەقینەوەیەک لە بەردەم ئاسایشی کەوکەس روویدا
خۆکوژێک بە بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی بە بینای ئاسایشی کەوکەس تەقاندەوە.

مەحموود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە تەقینەوەیەک لە ناحیەی کەوکەس لە قەزای کفری روویدا.

نەقیب عەلی قەدووری، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە تەقینەوەکە بەهۆی بارهەڵگرێکی دوو تەنییەوە، کە خۆکوژێک لێیخوڕیوە، روویداوە.

بەپێی گوتەکانی ئەو نەقیبەی پۆلیس، خۆکوژەکە بە بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی بە دەزگای ئاسایشی کەوکەس تەقاندووەتەوە.

تاوەکو ئێستا ژمارەی شەهید و برینداران دیارنییە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی دەرهێنانی تەرم و بریندارەکانن لە ژێر بینا رووخاوەکەی ئاسایش.









رووداو
Top